کوردستانی

هەپەگە ئەنجامی دوایین چالاکییان دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە ئەنجامی دوایین چالاکییان دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە کوژرانی 15 سەربازی تورکیای راگەیاند، ئاماژە بەوەشدەکات گورز لە هێلیکۆپتەرێکی تورکیا دراوە و چادرێکیش خاپوورکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئایاری 2022 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە راگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی 24 کاتژمێری رابردووی گەریلاکان لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین بڵاوکردەوە و رایگەیاند"گەریلاکان رۆژی 17ی ئایاری 2022 لە گۆڕەپانی شەهید دڵگەشی مەرڤانۆس چالاکییان دژی داگیرکەران ئەنجامداوە، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا دوو سەربازی تورکیا کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە".

ئاماژە بەوەکراوە دوێنێ 18ی ئایاری 2022 داگیرکەران هەوڵیانداوە بە چەکی کیمیایی هێرش بکەنە سەر وەرخەلێ، بەڵام گەریلاکان بە چەکی قورس و تەقاندنەوە چالاکییان لەدژیان ئەنجامداوە و ناچاریان کردوون پاشەکشە بکەن لە ناوچەکە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "دوێنێ گەریلاکان زنجیرەیەک چالاکییان لە سنووری ناوچەی زاپ دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا 13 سەربازی تورکیا کوژراون و گورز لە هێلیکۆپتەرێک دراوە و چادرێکیش خاپوورکراوە، جگە لەوەش تەرمی دوو سەربازی تورکیا کەوتوونەتە دەست گەریلاکان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan