کوردستانی

هەلی کار بۆ ئەم کەسانە رادەگەیەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەلی کار بۆ ئەم کەسانە رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "پێویستیان بە١٠ کەس هەیەوەک باخەوان بەشێوەی گرێبەست بۆ دامەزراندن لە بەشی باخچەکان، هەروەها پێویستی بە 10 کەسی دیکەش هەیە وەک چاودێر بە هەمان شێوە بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست".

لە راگەیەندراوەکەدا شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە "هەرکەس ئارەزووی دامەزراندنی هەیە لەو دوو ناونیشانەی سەرەوە دەتوانێت رۆژی یەکشەممەوە رۆژی 2022/5/22 سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی بەشی کارگێڕی بکات، دواکات رۆژی چوارشەممە 2022/5/25 دەبێت بە پێچەوانەوە ناتوانرێت داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەش بکات".

ئەو کەسانەی داواکاریی پێشکەش دەکەن دەبێت ئەم مەرجانەیان تێدابێت:

1.دانیشتوی ناوەندی قەزای هەڵەبجە بێت.

2- تەمەنی لەنێوان 20 ساڵ بۆ 50 ساڵ بێت.

3- خاوەنی هیچ بڕوانامەیەک نەبێت.

4-باری تەندروستی گونجاو بێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan