کوردستانی
بریکاری وەزیری تەندروستیی هەرێم تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگەی سماقوڵی کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان بریکاری وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستانە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئایاری 2022 لە رێگەی سماقوڵی لەنێوان ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا لاندکرۆزەر و کامری رووداوی هاتوچۆ ڕوویدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوو".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "یەکێک لە بریکارەکان د. رەهێل فەریدون، بریکاری وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە".
س.ر

بیروڕا