کوردستانی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کاتی دانیشتنی داهاتووی دیاریکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کاتی دانیشتنی داهاتووی دیاریکرد
مەودا میدیا-

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە تاوتوێی چەند پرسێک دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "رۆژەكانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی لیژنە پەرلەمانییەكان ئەنجام دەدرێت، هەروەها رۆژی چوارشەممە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام دەدرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئایاری 2022 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە لەبارەی پێشنیازە یاسای"قەدەغەكردنی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی و پەیوەندی بەستن لەگەڵ ئیسرائیل"،  خوێندنەوەی یەكەمیشى بۆ پێشنیازە یاسای پشتیوانی باریی نائاسایی ئاسایشی خۆراك و گەشەكرد.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan