کوردستانی
خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و کەشناسی هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عیراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆڵێكی دیکەی خۆڵبارینی راگه‌یاند و باس لەوەش دەکات ئەو شەپۆلە سەرجەم شارەکانی عیراق دەگرێتەوە.
كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عیراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆڵێكی دیکەی خۆڵبارینی راگه‌یاند و باس لەوەش دەکات ئەو شەپۆلە سەرجەم شارەکانی عیراق دەگرێتەوە.
دەستەی كه‌شناسیی عیراق دەڵێت "ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سه‌رتاسه‌ری عیراق كه‌شوهه‌وا ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش تاڕاده‌یه‌ك كه‌متر ده‌بن به به‌راود له‌گه‌ڵ رۆژانی رابردوو".
دەشڵیت "سبه‌ینێ شه‌ممە ودووسبەی یه‌كشه‌ممە له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق خۆڵبارینێكی سووك ده‌بێت، به‌ڵام شه‌پۆڵی خۆڵبارین چڕ له رۆژانی دووشه‌ممە و سێشه‌ممە ده‌ستپێده‌كات".
کەشناسی داوا له هاوڵاتییان كردوو‌و دەڵێت "هه‌وڵبده‌ن له رۆژانی شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه‌دا گه‌شتیی زه‌مینی و ئاسمانی ئه‌نجام نه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ره‌بۆ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان هه‌یه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه".
ک. ر.
ک. ر.
بیروڕا


