کوردستانی
قەیرانێکی دیکە روو لە شاری سلێمانی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لقی سلێمانی یەکێتیی بەڵێندەرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی قەیرانی دارایییەوە نزیکەی 900 کۆمپانیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی مایەپووچبوون و داخراون، باس لەوەش دەکات لەو رێژەیەش تەنها %5یان کۆمپانیای بیانین و بەوپێیە بێت، ئێستا 70%ی کۆمپانیاکانی سنووری سلێمانی مایەپووچ بوون.
محەمەد عەتا، جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی بەڵێندەرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "لە ساڵی 2014 ەوە تائێستا نزیکەی 900 کۆمپانیا لە پارێزگای سلێمانی مایەپووچبوون و داخراون" و دەشڵێت "تائێستا هەزار و 280 کۆمپانیای تۆمارکردووە، لەو رێژەیەش تەنها %5یان کۆمپانیای بیانین و بەوپێیە بێت، ئێستا 70%ی کۆمپانیاکانی سنووری سلێمانی مایەپووچبوون".
محەمەد عەتا دەڵێت "لەوانەیە جیاکاری بکرێت لەنێوان سلێمانی و هەولێردا، چونکە پارەیەکی زۆر بۆ پرۆژەکانی ئەوێ تەرخان دەکرێت، بەڵام شتێکی کەم بۆ پرۆژەکانی سلێمانی دادەنرێت، تەنانەت لەم رۆژانەدا نووسراوێک هات بۆ ئێمە کە 360 ملیۆن دینار تەرخان بکرێت بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکان، بەڵام ئەوەش هەر نووسراو بوو و دەنگی نەما".
ک. ر.

بیروڕا