کوردستانی

تورکیا سنووری کەرکوک بۆردومان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا سنووری کەرکوک بۆردومان دەکات
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانی دوو فڕۆکەی جەنگی لە سنووری گوندەکانی بناری خاڵخاڵان پێنج ئەندامی پەکەکە شەهیدبوون.

هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر بە مەودا میدیای راگەیاند " دوو فڕۆکە بۆردوومانی گوندەکانی جەلەمۆرد و توتەقەڵیان له‌ بناری خاڵخاڵانی ناحیەی ئاخجەلەری سەربە قەزای چەمچەماڵ کردووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکسیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بوون، شەهیدبوون".

سەبارەت بە ناسنامەی ئەو فڕۆکانەشی بۆردوومانەکەیان ئەنجامداوە، هێمن بەهزاد وتی "نازانین بەدیارییکراویی، بەڵام بەئەگەری زۆر فڕۆکەی تورکیایە".

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بە بیانووی بوونی بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە چەندین جار قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستانیان بۆردوومانکردووە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan