کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت.

 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر دەستەی کەشناسیی عیراق هۆشداریی لە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ دا، کە رۆژی یەکشەممە دەستپێدەکات و تاوەکو سێ شەممە بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکەی دەستەی کەشناسیی عیراق خۆڵبارینەکە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانیش دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزن.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan