کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان ئاشکرادەکریت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراک لە سلێمانی رادەگەیەنێت، دابەشکردنی بەشەخۆراکی ھاوڵاتییان لە سلێمانی ھیچ کێشەیەکی نییە و ئەو خۆراکەی دەگاتە گەنجینەکان راستەوخۆ بەسەر بریکارەکاندا دابەشدەکرێت.
شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراک لە سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ کوردستا نیوز سەبارەت بە گۆڕینى ماده خۆراكییه‌كان به‌خۆراكى ماوه به‌سه‌رچوو راگه‌یاند "ئه‌وه‌ى ده‌وترێت گوایه به‌شه خۆراكى هاوڵاتییان به‌ئه‌نقه‌ست له‌مه‌خزه‌نه‌كان ده‌هێڵدرێته‌وه بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خۆراكى ماوه به‌سه‌رچوودا ئاڵ‌وگۆڕیان پێبكرێت و ماده خراپه‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا دابه‌شبكرێت راست نییه".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان لە سلێمانی هیچ كێشەیەكی نییە و ئەو خۆراكەشی دەگاتە گەنجینەكان راسته‌وخۆ به‌بێ دواكه‌وتن بەسەر بریكارەكاندا دابەشدەكرێت".
باسی لەوەشکرد "ئه‌م مانگه له سلێمانى دوو ملیۆن و 49 هه‌زار كه‌س به‌شه‌خۆراكى مانگانه وه‌رده‌گرێت، به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتییانیش یه‌ک مانگ له گه‌نجینه‌كاندا نامێنێته‌وه كه ده‌وترێت گۆڕانكاریی تێدا ده‌كرێت و ده‌گۆڕدرێن به‌ماده‌ى خراپ".
ر. ئ.

بیروڕا