کوردستانی

بۆردوومانەکەی تورکیا لە مەخموور ژمارەیەک برینداری لێ کەوتووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆردوومانەکەی تورکیا لە مەخموور ژمارەیەک برینداری لێ کەوتووەتەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە مەخموور رایگەیاند، تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کامپی مەخمووری بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە  دوو کەس شەهیدبوون و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.

رەشاد گەڵاڵی، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە مەخموور بە مەودا میدیای راگەیاند "تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کامپی مەخموور کە ئاوارەکانی باکووری کوردستانی تێدانیشتەجێن بۆردوومانکرد، بۆردوومانەکە ئۆتۆمبێلێک و خانویەکی کردووەتە ئامانج".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی لە مەخموور ئاشکراشی کرد "بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو کەس شەهیدبوون و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون".

ئەوە لەکاتێکدایە بەیانیی ئەمڕۆش دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە سنووری گوندی (توتەقەڵ) لە ناحیەی ئاغجەلەری چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێكیان پێكا، بەوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر بەهۆیەوە پێنج كەس بوونە قوربانی كە دووانیان هاوڵاتی مەدەنی و گوندنشینی ناوچەكەن.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan