کوردستانی
روونکردنەوەیەک لەبارەی دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا بەشە ئاردی یەکەمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد چاوەڕێ دەکەن هاتنی بەشە گەنم لە عیراقەوە زیادبکات.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا بەشە ئاردی یەکەمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت و لە 50%ی گەنمان لە عیراقەوە بۆ هاتووە".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەو گەنمەی لە عیراقەوە بەش بەش دێت دەینێرین بۆ ئاشەکان و دواتر دابەشی دەکەین بەسەر بریکارەکاندا و چاوەڕێ دەکەین هاتنی بەشە گەنم لە عیراقەوە زیادبکات، بۆئەوەی بەشە ئاردی یەکەمی ئەمساڵ تەواوبکەین لە نزیکترین کاتدا".
س.ر

بیروڕا