کوردستانی
یەکێتی لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر خاکی هەرێم داوایەک لە حکومەت دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردوومانکردنی پەکەکە لەلایەن تورکیاوە بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی لە سنووربەزاندنی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لەو پێشھاتە ئەمنی و سنووربەزاندنە دەڕوانین و ئیدانەی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سنووری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ و کەمپی ئاوارەکانی مەخموور دەکەین كە شەهیدبوونی چوار هاوڵاتیی مەدەنی و هەشت برینداری لێكەوتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە "وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکار و خانەوادە بەڕێزەکەیان، دەستبەجێ داوای راگرتنی ئەم ھێرشانە دەکەین و داوا لە حکومەتی عیراق دەکەین کە ئەرکی دەستووریی و نیشتمانیی خۆی لە پاراستنی خاک و ئاسمانی عیراق بە کوردستانیشەوە رابپەڕێنێت و لە رێگەی کەناڵە دیبلۆماسییەکانەوە حکومەتی تورکیا لەم پێشێلکارییە ئاگاداربکاتەوە".
ئەوەش هاتووە "ھاوکات حکومەتی ھەرێمیش لەسەر ئەم رووداوە بانگهێشتی کونسوڵی تورکیا لە ھەرێم بکات و روونکردنەوە بدرێت، چونکە ھیچ بیانوویەک نییە بەھۆی سنووربەزاندنەوە خەڵکی مەدەنی لە رووی گیانی و مادییەوە زەرەرمەندبن، خوێنی ھاوڵاتییانمان پیرۆزە و داوادەکەین پیرۆزییەکانمان بپارێزرێت و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکرێتە کلیلی چارەسەری کێشەکان".
س.ر

بیروڕا