کوردستانی
شارەوانیی سلێمانی ئاگاداریی ئەم کەسانە دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا داوا لە دوکاندارەکانی ناوبازاڕ دەکات کەوا خۆڵ و خاشاک لەبەردەم دوکانەکانیاندا بەجێنەهێڵن لە شوێنی کارەکانیان.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا داوا لە دوکاندارەکانی ناوبازاڕ دەکات کەوا خۆڵ و خاشاک لەبەردەم دوکانەکانیاندا بەجێنەهێڵن لە شوێنی کارەکانیان.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاتووە "جێھێشتنی خۆڵ و خاشاك لە شوێنی كار، كاریگەری نەرێنی لەسەر جوانیی شارو ھۆشیاریی كۆمەڵگەكەمان جێدەھێڵێت".
ئاماژە بە ئەوەشكراوە "بەرپرسیاری كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لەسەرشانی شارەوانی و ئەو ئەو كۆمپانیایانەیە كە گرێبەستیان ئەنجامداوە لە رابردوودا، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نییە لەكاتی بوونی كێشەیەكدا و لەكاتی ئەنجام نەدانی ئەو كارە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە، فرۆشیارە بەڕێزەكانیش بەرپرسیارێتی نەگرنە ئەستۆ".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەگەر ھەركەس لای خۆیەوە بە ئەركی سەرشانی ھەستێت خۆڵ و خاشاكی بكاتە سەتڵی خۆڵ یان نزیكترین حاویە، ھەرگیز یان زۆر بە كەمیی ئەم دیاردانە دەبینین".
س.ر
بیروڕا


