کوردستانی
عەلی باپیر: مەحاڵە ئەمجۆرە حوکمڕانییەی کوردستان بەرھەمدار و درێژەی ھەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 21ی ئایاری 2022 بە سەرپەرشتی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵ، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ شەممە 21ی ئایاری 2022 بە سەرپەرشتی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵ، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا عەلی باپیر باسی لە گرنگی كار و پرۆژەی ئیسلامی كرد كە پێویستی بە دڵسۆزی و لێبڕان و پشوودرێژی هەیە و پێویست دەكات ئەندامانی كۆمەڵ لە پێناو ئەم پرۆژەیەدا راوێژ و ڕاگۆڕینەوەیان هەبێت و پێكەوە هەوراز و نشێوەكان ببڕن, هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرۆكی كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی باڵای رەتكردەوە كە لە ماوەی پێشوودا داوای دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكی كۆمەڵ كردبوو.
هاوكات ئەنجومەنی باڵا بڕیاریدا هەر گۆرانكارییەك كە پێویستە لە ئاستە جیاوازەكانی نێوخۆی كۆمەڵدا بكرێت، پاش زەمینەسازی، لە هەلومەرجی گونجاودا ئەنجام بدرێت, لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، باس لە بارودۆخی پڕقەیرانی هەرێمی كوردستان و ئەو گرفتانە كرا كە هاوڵاتییان لە سێكتەرە جیاوازەكاندا پێیانەوە دەناڵێنن.
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان وەك پارتێكی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن، لە كابینە جیاوازەكانی حكومەتدا تێبینی و رەخنەی خۆی لەسەر سیستمی حكومداریی هەرێم بۆ رای گشتی خستووەتەڕوو، لە رێگەی سیاسیی و میدیایی و پەرلەمانییەوە خەباتی بۆ حوكمڕانیەكی باشتركردووە.
ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵ رایگەیاند "مەحاڵە ئەمجۆرە حكومڕانییە بەرهەمداربێت و درێژەی هەبێـت".
تەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كۆمەڵی دادگەری جەختدەكاتەوە لەسەر رای نەگۆڕی خۆی كە داوا دەكات هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت و هیچ شتێك بە پاساو نازانێت بۆ دواخستنیان.
هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا ئەوە راگەیەندرا كە كۆمەڵ لەگەڵ هەمواری یاسای هەڵبژاردنە و بە پێویستی دەزانێت هەرێم بكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن، هەروەها تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە و تۆماری دەنگدەرانی عیراق بكرێتە بنەما.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەش راگەیەندرا كە پێویستە ڕایگشتیی بزانێت كە ئەوە لایەنەكانی دەسەڵاتن بە بیانووی جیاواز دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت، جەختكردنەوەی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵ لە هەمواری پرۆژە یاسای هەڵبژاردن، لە كاتێكدایە كە پێشتریش پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی كۆمەڵ، پرۆژە یاسایەكی تایبەتی لەبارەی هەمواری پرۆژە یاسای هەڵبژاردن بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان پێشنیازكرد.
س.ر
س.ر
بیروڕا


