کوردستانی
هەپەگە: سوپای تورکیا لە رۆژێکدا 23 جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ئاشکرایکرد لە ئەنجامی دوایین چالاکییان لە هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین شەش سەربازی تورکیا کوژران، ئاماژە بەوەشکراوە لە 20ی ئایاری 2022 تورکیا 23 جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە لەبارەی ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلا لە هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین رایگەیاند "سوپای داگیرکەری تورک لە بەرانبەر بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان، هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە و تاوانی شەڕ دەکات و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت".
ئاماژە بەوەکراوە "سوپای داگیرکەری تورکیا لە 20ی ئایاری 2022 لە بەرانبەر هێزەکانمان 23 جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە 33 جار بە فڕۆکەی جەنگی و بە دەیان جاریش بە تۆپ هێرشی کردووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "چالاکی هێزەکانمان بەردەوامە، بە پێشەنگایەتی هیزەکانی یەژاستارمان شەش سەربازی تورکیا کوژراون و سەربازێکیش برینداربووە و بارهەڵگرێک تێکشکێندراوە".
س.

بیروڕا