کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئایاری 2022 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و بەشداری له‌ مه‌راسیمی ده‌رچووانی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان دەکات.

دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاند "ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی به‌شداریكردنه‌ له‌ مه‌راسیمی ده‌رچووانی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان".

ئاماژەی بەوەشکرد "له‌ میانەی سەردانەکەی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆده‌بێته‌وه‌ و هاوكات چه‌ندین دیدار و سه‌ردانی دیكه‌ بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئەنجام دەدات".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق و پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan