کوردستانی

پیاوێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا
مەودا میدیا- 

دوای ئەوەی دوێنێ شەممە 21ی ئایاری 2022 تەرمی ژنێکی تەمەن 42 ساڵ لە گوندی حەسەن رەشۆل لە سنووری ئیدارەی زاخۆ دۆزرایەوە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئایاری 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند "بکوژی ئەو ژنە 42 ساڵەیان دەستگیکردووە کە دوێنێ تەرمەکەی لە دەوروبەری گوندی حەسەن رەشۆل لە سنووری زاخۆ دۆزرایەوە".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی زاخۆدا هاتووە "تۆمەتبارەکە لە بەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئاشکرایکردووە کە بکوژی هاوسەرەکەیەتی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan