کوردستانی
مستەفا چاوڕەش: زۆر هەنگاومان ناوە بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت دەبێت کوردستان یەک لەشکری هەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات زۆر هەنگاومان ناوە بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی هێزەکانی 70ی پێشمەرگەی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "زۆر هەنگاومان ناوە بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چەندین لیوامان ئامادەکردووە بۆئەوەی بیخەینەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".
ئاماژەی بەوەکرد "یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کاتی دەوێت و بە یەک رۆژ و دوو رۆژ ناکرێت، ئێمە ئامانجان ئەوەیە کوردستان یەک لەشکری هەبێت".
س.ر

بیروڕا