کوردستانی
دوایین زانیاری لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئامادەکارییەکان بۆ حەجی ئەمساڵ بەردەوامە، ئاماژەی بەوەکرد بەپێی بڕیارێکی عەرەبستانی سعودیە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە ناتوانن حەج بکەن.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامادەکارییەکان بۆ مەراسیمی حەجی ئەمساڵ بەردەوامە و وەفدێکی وەزارەتمان بە سەرۆکایەتیی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان لە سعودییەیە بۆ ئەو مەبەستە".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "بەپێی بڕیارێکی عەرەبستانی سعودیە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە ناتوانن حەج بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی ئەو تیروپشکەی ساڵی 2019 کرا لە هەرێمی کوردستان 4 هەزار و 350 ناو ئامادەبوو، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە مەراسیمی حەج نەکرا، دوای جیاکردنەوەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەر و 65 ساڵەوەیە نزیکەی 2 هەزار و 128 کەس لە هەرێمی کوردستان دەتوانن بچن بۆ مەراسیمی حەجی ئەمساڵ".
س.ر

بیروڕا