کوردستانی
هۆشدارییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین و ئاماژە بەوەدەکات تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئایاری 2022 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پێشبینیدەکرێت شەپۆڵێکی تۆز و خۆل زۆربەی ناوچەکانی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگرێتەوە کاریگەرى ئەم خۆڵبارینە لە سبەی دووشەممە چڕدەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان".
ئاماژە بەوەکراوە "ئاستى خۆڵبارین لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى دیکە جیاوازدەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ خێراى با زیاددەکات لەکاتى زیادبوونى خێراى با پێشبینیدەکرێت ئاستى خۆڵبارین گۆڕانکارى بەسەر بێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى دیکە واتە هەندێک ناوچە تۆز و خۆڵى زیاتردەبێت لەچاو ناوچەیەکى دیکە".
ئاماوەشخراوەتەڕوو "سنوورى پارێزگاى دهۆک ئاستى خۆڵبارینى کەمتردەبێت بەراورد بە ناوچەکانى دیکە رۆژى سێشەممە کاریگەرى خۆڵبارین بە ئاستى کەمتر لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت رۆژى چوارشەممە کاریگەرى ئەم خۆڵ بارینە لەسەر ناوچەکەمان کۆتاى دێت".
س.ر

بیروڕا