کوردستانی

هەپەگە كوژرانی 15 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە كوژرانی 15 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند
مەودا میدیا-

هەپەگە كوژرانی 15 سەربازی توركیای لە دوو رۆژی رابردوودا لە ناوچەی زاپ راگەیاند، دەشڵێت "سوپای تورکیا چەکی کیمیایی دژی گەریلا بەکارهێناوە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە "رۆژی 20ی ئایار سوپای تورکیا ویستیان لە دەوورووبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بەرخۆدانی سەر بە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین جێگیر ببن، بەڵام لەلایەن هێزەکانیانەوە لە نزیکەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامی چالاکیەکاندا چوار سەرباز کوژران".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوێنێ سوپای تورکیا دوای ئەوەی سەنگەرەکانی شەڕی لە شەهید هاوڕێی سەر بە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین بە تەقەمەنی بۆردوومانکرد، ویستی پێشڕەوی بکات، بەڵام لەلایەن هێزەکانیانەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار سەرباز کوژراون".

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوێنێ ژمارەیەک سەربازی تورکیا بە جلی دژەکیمیایی ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن، بەڵام هێزەکانی یەژاستار وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و لە ئەنجامدا حەوت سەرباز کوژراون و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan