کوردستانی

سبەینێ لەم ناوچانە نمەباران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ لەم ناوچانە نمەباران دەبارێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

میدیا عیراقییەکان وا بڵاویانکردەوە سبەینێ شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین روو لە ناوچە جیاوازەکان دەکات، حکومەتی عیراقیش بەو هۆیەوە پشووی فەرمی راگەیاند، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت "ئەو شەپۆلە هێندە چڕ نابێت و کاریگەریشی کەمدەبێت لەسەر هەرێم، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری نمەباران هەیە".

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی سبەینێ روو لە عیراق دەکات وەک ئەوە نییە کە میدیا عیراقییەکان باسی دەکەن و بە شەپۆلێکی چڕ ناوی دەبەن"، وتیشی "شەپۆلەکە لە دەوورووبەری نیوەڕۆی سبەینێوە دەستپێدەکات کاریگەرییەکەی زۆر نابێت لەسەر سلێمانی و هەرێم و رۆژی سێشەمەش بەردەوام دەبێت و رۆژی چوارشەممەش تۆزێکی سووک دەبێت، لە کۆتایی هەفتەدا بەتەوای کاریگەرییەکەی لاوز دەبێت و نامێنێت".

سەبارەت بە ئەگەری بەرانبارینیش بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی دەڵێت "بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ناوچە شاخاوییەکانی پاریزگای سلێمانی ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە، بەڵام سەنتەری شار و قەزاکان ناگرێتەوە".

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا و دروستبوونی خۆڵبارینی چڕ لە زۆرینەی پارێزگاکان، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا سبەینێ لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی فیدڕاڵ بکرێتە پشووی فەرمی.

ر. ئ.



Qaiwan
Qaiwan