کوردستانی

داوای روونکردنەوە دەکرێت لەبارەی ناردنەوەی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای روونکردنەوە دەکرێت لەبارەی ناردنەوەی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا لە حکومەتی ناوەند و حکەمەتی هەرێم دەکات رێ لە بەزۆرناردنەوەی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا بگرن و داوای روونکردنەوەش دەکات لەسەر ئەو بابەتەوە.

سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کردووە ئاماژە بەوەدەکات "بەپێی بەدواداچون و ئەو زانیاریانەی پێمان گەشتووە وڵاتی بەریتانیا چەند رۆژێکە دەستیکردووە بە دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە چەندین ساڵە لە بەریتانیان دەژین، بەڵام مافی پەنابەرێتیان رەتکراوەتەوە".

باسی لەوەشکردووە، ئەو پەنابەرانە ئێستا لە دیپۆرت سەنتەری نزیک فڕۆکەخانەی شارەکانیان لە وڵاتی بەریتانیا دەست بەسەرکراون، بەشێکیان ئەگەر بەزۆر بگەڕێنرێنەوە بۆ عیراق یان هەرێمی کوردستان تووشی کێشە دەبن، پێویستە گەڕاندنەوەیان بە رەزامەندی خۆیان و ئەو وڵاتەبێت کە دەگەڕێنەوە بۆی.

هاوکات سۆران عومەر داوایکردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق روونکردنەوە بدەن لەسەر ناردنەوەی بەزۆری ئەو پەنابەرانە کەژمارەیان زیاتر لە 50 پەنابەرە، هەروەها داوا دەکەن لە باڵیۆزخانەی بەریتانیاش لە عیراق داوای راگرتنی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بکرێت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan