کوردستانی
سەبارەت بە پشووی سبەینێ لەم پارێزگایەی هەرێم روونکردنەوەدەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
سبەینێ لە عیراق کرایە پشوو بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی روو لە ناوچەکەدەکات، سەبارەت بە سلێمانی پارێزگاری سلێمانی دەڵێت "تائێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە كە بەهۆی خۆڵبارینەوە سبەینێ بكرێتە پشوو"، وتیشی "بەپشتبەستن بە راپۆرتەكانی كەشناسی و تەندروستیی بڕیاردەدەن".
ئەمڕۆ یەکشەممە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا هیچ بڕیارێك نییە سبەینێ دووشەممە بەهۆی خۆڵبارینەوە لە دەزگا و دامەزراوەكاندا بكرێتە پشوو و دەشڵێت، بە پشتبەستن بە راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كەشناسیی و تەندروستی بڕیار لەبارەی دەوامەوە دەدرێت".
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "هەر كات لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی كەشناسیی سلێمانی و تەندروستییەوە داوامان ئاراستە كرا بڕیار لەبارەی دەوامی سبەینێی فەرمانگەكانەوە دەدرێت".
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی ئایاری 2022 ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە سبەینێی لە دەزگا و دامەزراوەكاندا كردە پشوو.
ر. ئ.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی ئایاری 2022 ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە سبەینێی لە دەزگا و دامەزراوەكاندا كردە پشوو.
ر. ئ.
بیروڕا


