کوردستانی
بەھۆی خۆڵبارینەوە ئیدارەی گەرمیان پشووی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە رووی لە ناوچەکە کردووە و بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی فەرمانبەران و هاوڵاتییان، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا لە کاتژمێر 11:30ی خولەکەوە کۆتایی بەدەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانبەران بهینێت لە فەرمانگەکانی حکومەت.

ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردوە "بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە رووی لە گەرمیان کردووە هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەگەری چڕبوونەوەی زیاتری شەپۆلە کە هەیە، بۆیە بۆ پاراستنی تەندروستیی فەرمانبەران و هاوڵاتییان ئەمڕۆ دەوامی فەرمانگەکان راگیراوە.
باسی لەوەشکردووە، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022 لە کاتژمێر 11:30ی خولەک کۆتایی بەدەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانبەران بهینێت لە فەرمانگەکانی حکومەت لە گەرمیان، جگە لە فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی و دەزگا خزمەتگوزارییەکان، کە لە خزمەتی هاوڵاتییانی سنوورەکە دەبن.
ئیدارەی گەرمیان داواش لە هاوڵاتییان دەکات تاکۆتاییهاتنی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە، لە پێناو پاراستنی تەندروستییان بۆکاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا