کوردستانی

سلێمانی؛ خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

 بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی سلێمانی رایگەیاند، خانەنشینێک لە بەردەم بانکی بەختیاری لە شاری سلێمانی لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەکەیدا گیانی لەدەستداوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانمان ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کەسێک لەبەردەم بانکی بەختیاری دۆخی تەندروستیی تێكچووە، کاتێک تیمەکانمان گەشتوون، بینیویانە خانەنشینەکە گیانی لەدەستداوە". 

 بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو خانەنشینە ناوی عەلی مەجیدە و تەمەنی  75 ساڵ لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستداوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری مردنەکەی دیار نییە".

ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردووشدا لەکاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی و دروستبوونی قەرەباڵغی پێنج خانەنشینی دیکە  گیانیان لەدەستدا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan