کوردستانی
پۆلیسی دهۆک: ژنێک له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو ژنێک كه دایكی پێنج منداڵه، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژراو تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵهاتووه و تائێستاش ده‌ستگیرنه‌كراوه.
هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه "شه‌وی رابردوو له گوندی نه‌زراوه له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕەش له پارێزگای دهۆك، پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت و دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه و هێزه‌كانی پۆلیس به‌دوای تاوانباره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه ته‌مه‌نی 30 ساڵه و دایكی پێنج منداڵه، رووداوه‌كه‌ش دوای ئه‌وه روویداوه كه له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا شه‌ڕیانكردووه و پاشان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژراوه".
باسی له‌وه‌شكرد، تاوانباره‌كه به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و هه‌وڵده‌درێت به‌زوترین كات ده‌ستگیربكرێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا