کوردستانی

کاتی دابەشکردنی بەشە ئاردی هاوڵاتییان راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی بەشە ئاردی هاوڵاتییان راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژی داھاتوو بەشە ئاردی مانگی یەک دابەشدەکرێت بەسەر بریکارەکاندا کە لە ئاشەکان تاقیکردنەوەی بۆ کراوە و جۆرێکی باش و بە پێزە بۆ نان.

وزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لە دوو رۆژی داھاتوو بەشە ئاردی مانگی یەک دابەشدەکرێت بەسەر بریکارەکاندا".

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانییدا ئەوەش هاوتووە "ئاردەکە لە ئاشەکان تاقیکردنەوەی بۆ کراوە و جۆرێکی باش و بە پێزە بۆ نان".

ئەوە لەکاتێکدایە مانگانە وەزارەتی بازرگانیی عیراق گەنم بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و لێرە گەنمەکە لە ئاشەکان دەهاردرێت و دواتر بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەشدەکرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan