کوردستانی
کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بڕیاربوو سبەینێ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراكسیۆنەكان كۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی چوارشەممە دواخرا، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش دەڵێت "ئەم کۆبوونەوەیە بۆ دەسپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستانە".

گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاربوو سبەینێ سێشەممە سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراكسیۆنەكان كۆببنەوە، بەڵام بەھۆی كۆچی دوای باپیرەی رێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەكەیان دواخرا".
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان باسی لەوەشکرد "کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆ رۆژی چوارشەممە دواخراوە".
گوڵستان سەعید ئاماژە بەوەشدەکات "ئەم كۆبوونەوەیە راوێژكاریە و بۆ دەسپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستانە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا