کوردستانی

کاروباری مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان رێکدەخرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاروباری مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان رێکدەخرێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ رێکخستنەوەی کاروباری مزگەوتەکان بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری ئەوقاف لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتواو و یەکێتیی زانایان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022 پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، د. حەسەن موفتی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتواو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کۆبووەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکەش بە مەبەستی رێکخستنی کاروباری مزگەوتەکان و خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی بووە.

پشتیوان سادق لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوەکردووە "سەرجەم پرۆژەکانی وەزارەت لە خزمەتی ئایین پەروەری و نیشتیمان پەروەریدادەبن، ئەم پرۆژەیەش دەچێتە خانەی ئەو خزمەتەی کە ئامانجی ھەردوولایە، بۆیە  جەختی لە بەشداری ھەمەلایەنە دەکەینەوە بە ئامانجی گەیشتن بە راسپاردەی دروست و گونجاو بۆ ھەمووان بۆ ئەمەش بریاردراوە بەرێکخستنی دیدارێکی کراوە بۆ مامۆستایانی ئایینی بەرێزی ھەرێمی کوردستان تاوەکو بە گفتوگۆی ئەکادیمی و زانستی بگەینە ئەنجامێک ئەویش خزمەت بۆ ھەموولایەک بکات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan