کوردستانی

زانیاری لەبارەی ئەو بەرپرسەی پەکەکە ئاشکرادەکرێت کە لە مەخموور شەهیدبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری لەبارەی ئەو بەرپرسەی پەکەکە ئاشکرادەکرێت کە لە مەخموور شەهیدبوو
مەودا میدیا-

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا زانیاری لەبارەی ئەو بەرپرسەی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکراکرد کە رۆژی 21ی ئایاری 2022 لە مەخمور شەهیدبوو.

وەک لە هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا تورکیا هاتووە، محەمەد ئەردۆغان کە بە ئەحمەد روبار ناسراوە فەرمانی بە ئەنجامدانی کۆمەڵە پەلامارێک کردووە کە لە ساڵانی 1990ەوە گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر مەدەنی و سەربازیی لێکەوتووەتەوە و بەتۆمەتی ''هەوڵدان بۆ نەهێشتنی شیرازەی دەستوور'' و ''تێکدانی یەکێتیی و یەکپارچەیی وڵات'' داواکراو بووە.

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) ئاماژەی پێداوە، محەمەد ئەردۆغان کە لە ساڵی 2022ەوە وەک بەناو بەرپرسی مەخموور - کەرکوک - سلێمانی دیاریی کراوە لە کەمپی مەخموور بەناوی ساختەی حاجی میرزا عەلی ژیاوە.

دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری لە ناوچەکە، میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە 21ی ئایاری 2022 تورکیا محەمەد ئەردۆغانی لە مەخموور شەهیدکرد.

محەمەد ئەردۆغان کە ناوە نهێنییەکەی ''ئەحمەد روبار''ە بەناو بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرماندەیی هەپەگە بووە لەناو پەکەکەدا، لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan