کوردستانی
چوار تۆمه‌تبار بە تۆمەتی هێرشکردە سەر کەسێک ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردی چوار تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی بە چەقۆ هێرشیانکردبووە سەر هاوڵاتییەک و برینداریانکردبوو بە چەقۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردی چوار تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی بە چەقۆ هێرشیانکردبووە سەر هاوڵاتییەک و برینداریانکردبوو بە چەقۆ.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی له رووداوێكدا له‌سنووری بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری چوار تۆمه‌تبار به چه‌قۆ هێرشیانكردبووه سه‌ر كه‌سێك و برینداریان كردبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، دواتر له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا چوار تۆمه‌تبارەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی رزگارییه‌وه ده‌ستگیربكرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌قۆیه‌دا كه تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی تاوانه‌كه‌یاندا به‌كاریانهێنابوو".
ئاماژە بەوەکراوە "هه‌ر چوار تۆمه‌تبار (ه،ج،ٱ لەدایکبووی 1979 _ ٱ،ج،ح لەدایکبووی 1988_ ج،ع،ع لەدایکبووی 1995_ ٱ،ٱ،س لەدایکبووی 1998) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 31/405 راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
س.ر
س.ر
بیروڕا


