کوردستانی
بەهۆی خۆڵبارینەوە ژمارەیەک هاوڵاتیی داخڵی نەخۆشخانە کراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە 55 کەس داخڵی نەخۆشخانەکانی شار و منداڵان کراون بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییانەوە.
سامان لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022 لە دوای کاتژمێر 11:00 پێشنیوەڕۆ لە شاری سلێمانی شەپۆلی خۆڵبارینەکە چڕتربوو بەوهۆیەوە تاوەکو ئێستا لە هەردوو نەخۆشخانەی شار و منداڵان 80 کەس داخڵکراون بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو 80 کەسە زۆرینەیان چارەسەری پێویستییان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و ئەوانەشی نەخۆشی رەبۆیان هەیە و تەندروستییان باش نەبووە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە".
س.ر

بیروڕا