کوردستانی

لەبارەی پشووی سبەینێوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی پشووی سبەینێوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت چاودێری رەوشی کەشوهەوا دەکەین لە هەر شوێنێک ئاستی خۆڵبارین بگاتە رادەی مەترسی دەیکەینە پشوو.

ئەمشەو دووشەممە 23ی ئایاری 2022 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "چاودێری رەوشی کەش و هەوا دەکەین، هەرکاتێک ئاستی خۆڵبارین لە هەر شوێنێک بگاتە رادەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ بێ دوودڵی راسپاردەی پشووی شوێنە فەرمییەکان و گشتییەکان دەکەین".

ئاماژە بەوەشکراوە "راگەیاندنی پشووەکە لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لەپێناوی بەرژەوەندی و تەندروستیی هاوڵاتییان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan