کوردستانی

هەڵەبجە وەک یەکەم پارێزگای هەرێمی کوردستان پشووی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵەبجە وەک یەکەم پارێزگای هەرێمی کوردستان پشووی راگەیاند
مەودا میدیا-

پارێزگای هەڵەبجە لەبەر سەلامەتی گیانی فەرمانبەران  و هاوڵاتییان بڕیاریدا سبەینێ بکاتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکان بەهۆی خۆڵبارینەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی بە گشتی و پارێزگایی هەڵەبجەی گرتووەتەوە لەبەر ڕەوشی بریندارانی چەکی کیمیاوی و بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەران لەژێر رۆشنایی رێنماییە تەندرووستییەکانی وەزارەتی تەندرووستی هەرێم و ناوەند و زانیاریە کەشناسیەکان کە سبەینێش خۆڵبارین بەردەوامە بە بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە سبەینێ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمییە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan