کوردستانی
زانکۆیەک دەوامی راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زانکۆی پۆلیتەکنیکی دەوامی سەرجەم بەشەکانی داخست بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە لەپێناو پاراستنی تەندروستیی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران.
لە راگەیەندراوێکدا زانکۆی پۆلیتەکنیک رایگەیاند "بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانی گرتووەتەوە و بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان بریاڕیان دا بە راگرتنی دەوام".

ئاماژە بەوەکراوە "بڕیاری دەوام بەپێی ئەو دەسەڵاتانەیە کە پێیاندراوە و بە پشتبەستن بە ڕێنماییە تەندرووستییەکانی وەزارەتی تەندرووستیی هەرێم و ناوەند و زانیارییە کەشناسییەکانە کە ئەمڕۆش خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، هەروەها بڕیارەکە سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگەکان و دامەزراوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە".
ئەوەسخراوەتەڕوو "سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیش دەسەڵات دەداتە ئەنجومەنی کۆلێژ و پەیمانگەکان بە گونجاندنی خشتەی تاقیکردنەوەکان لەگەڵ ئەم بڕیارەی راگرتنی دەوام".
س.ر
س.ر
بیروڕا