کوردستانی

لە هێرشێکی داعشدا پێنج ئەندامی یەک خێزان شەهیدبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هێرشێکی داعشدا پێنج ئەندامی یەک خێزان شەهیدبوون
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو لە گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا چەکدارانی رێکخراوی داعش هێرشیانکرد و لە ئەنجامدا شەش هاوڵاتی شەهیدبوون و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون و دۆخی تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو نزیک کاتژمێر 9:00  چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بە چەکی قەناس کە ژمارەیان پێنج چەکداربووە هێرشیانکردووەتە سەر گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا".

ئاماژەی بەوەشکرد "یەکەمجار گولـلە هاوەنێکیان تەقاندووە بەناو گوندەکەدا بۆ ئەوەی جموجوڵ بکەوێتە ناو گوندەکە، دواتر تەقەیان لە سەربازانی عیراق کردووە و یەک سەرباز شەهیدبووە و دووانی دیکەش بریندرابوون، پاشان تەقەیان لە ماڵێکی دیکە کردووە و پێنج ئەندامی خێزانەکەیان شەهیدکردووە، هەروەها لە ئەنجامی ئەو هێرشانە نۆ برینداریش هەیە و تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە".

لەبارەی دووبارە جموجوڵەکانی داعشەوە عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان وتی "هۆکاری یەکەم زیادبوونی بازگەکانە لەلایەن سوپای عیراقەوە ئەمەش وایکردووە قورسایی ئەو هێزانە نەمێنێت، هەروەها هۆکاری دووەم گۆڕانکاریی کەشوهەوایە و خۆڵبارین وایکردووە مەودای بینینی کامێرا حەرارییەکان کەمبێتەوە"". 

س.ر
Qaiwan
Qaiwan