کوردستانی
خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی کوردستان پێشبینییەکانی كهشوههوای ئهمڕۆ سێشەممە 24ی ئایار و سبەینێ چوارشەممە 25ی ئایاری 2022ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردهوه.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی شارەکانی کوردستان تۆز و خۆڵ دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەرییەکانی کەمتر دەبێتەوە، بەڵام لە هەندێک ناوچە چڕی خۆڵبارینەکە هەر بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرماش لەنێوان 28 بۆ 33 پلەدا دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی سووک، هەروەها لە هەندێک ناوچە خۆڵبارینەکە بەردەوامی دەبێت، بەڵام چڕیەکەی لە ئەمڕۆ کەمتر دەبێت، پلەکانی گەرماش لەنێوان 31 بۆ 35 پلەدا دەبێت.
س.ر

بیروڕا