کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

بڕیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار پێشبخات و لە 5ی حوزەیرانی 2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.

بەپێی ئەو زانیاریانە بێت مەودا میدیا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە دابەشکردنی مووچەی مانگی (5/ ئایاری 2022)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێشبخات".

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە بێت کە مەودا میدیا وەریگرتووە "لە رۆژی یەکشەممە 5ی حوزەیرانی 2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری 2022 دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی 2022ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە رۆژی 30ی ئایاری 2022 بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار کۆتایی دێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan