کوردستانی

حکومەتی هەرێم لەبارەی ئەم قەرزانەوە دوامۆڵەت بە هاوڵاتییان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم لەبارەی ئەم قەرزانەوە دوامۆڵەت بە هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی رێژەی 15% قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی، شوێنەوار كە لەلای هاوڵاتییانە تاوەكو 6ی حوزەیرانی 2022 دیاریكراوە و لەم رێكەوتە بەدواوە درێژناكرێتەوە.

لە نووسراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان كە ئاراستەی سەرجەم دامودەزگاكانی گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی لە پارێزگا و شارۆچكە و یەكە سەربەخۆكانی هەرێمی کردووە هاتووە "ئەو دامودەزگایانە ئاگاداركراونەتەوە دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی رێژەی 15%ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی، شوێنەوار كە لەلای هاووڵاتییانە تاوەكو 6ی حوزەیرانی 2022 دیاریكراوە و لەم رێكەوتە بەدواوە درێژناكرێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو هاوڵاتییانەی قەرزی حكومەتیان لایە لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی ماوە، سەردانی دامودەزگاكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار و شوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەند بن بە پێچەوانەوە دوای وادەی دیاریكراو، هیچ داشكاندنێك نایانگرێتەوە و بڕیارەكەش درێژ ناكرێتەوە".

هەر لە نووسراوەکەدا دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاگاداركراونەتەوە لە ماوەی ئەو 12 رۆژەی لەبەردەم بڕیارەكەدا ماوە، پێویستە بە هەموو شێوەیەك ئاسانكاری بۆ هاوڵاتییان بكەن كە مامەڵەی گەڕاندنەوەی قەرزەكانیان و سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوون دەكەن، هاوكاری بكرێن و ئاسانكاریی پێشكەش بكەن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan