کوردستانی
هەسەدە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەردۆغان دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەسەدە وەڵامی ھەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی دەستپێکردنی ھێرشی نوێی سەربازیی لە سوریا دەداتەوە، دەشڵێت "ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی ھەڕەشەکانی ئەنقەرە دەکەن".
هەسەدە وەڵامی ھەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی دەستپێکردنی ھێرشی نوێی سەربازیی لە سوریا دەداتەوە، دەشڵێت "ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی ھەڕەشەکانی ئەنقەرە دەکەن".
سەبارەت بە هەڕەشەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات - ھەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ھیچ گۆڕانێکی ستراتیژیی بەسەر دابەشکردن و بڵاوبوونەوەی ھێزە نێودەوڵەتییە گەرەنتیکەرەکان، لە ناوچەکانی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا نەھاتووە.
دەشڵێت "نمایشکردنی ھێزی داگیرکەر لە لایەن تورکیاوە، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی لێدانە لە سەقامگیریی و ھەوڵدانە بۆ چالاککردنەوەی پاشماوەکانی داعش".
دەشڵێت "نمایشکردنی ھێزی داگیرکەر لە لایەن تورکیاوە، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی لێدانە لە سەقامگیریی و ھەوڵدانە بۆ چالاککردنەوەی پاشماوەکانی داعش".
ھەسەدە باسی لەوەشکردووە، ھێزەکانیان ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی ھەڕەشە کرداریی و چاوەڕوانکراوەکانی تورکیا لە ناوچەکانی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا دەکەن و لەگەڵ ھێزە نێودەوڵەتییە گەرەنتیکەرەکانیش زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکەن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


