کوردستانی

دهۆک؛ ئەو کەسەی هاوسەرەکەی خۆی کوشت دەستگیر کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دهۆک؛ ئەو کەسەی هاوسەرەکەی خۆی کوشت دەستگیر کرا
مەودا میدیا-

 پۆلیسی  دهۆک رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ لە سنووری قەزای بەردەڕەش کەسێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت و بەرەو جێگەیەکی نادیار هەڵهات، ئەمڕۆ هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی روڤیا تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد، دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە رووداوی کوشتنی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە قەزای بەردەڕەش، ئەمڕۆ هێزەکانیان تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە، بۆیە بەبڕیاری دادوەر و بەگوێرەی مادەی 406 تۆمەتبار زیندانی دەکرێت.

دوێنێ دووشەممە هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك  رایگەیاند "شه‌وی رابردوو له‌ گوندی نه‌زراوه‌ له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ش له‌ پارێزگای دهۆك، پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت و دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه‌ و هێزه‌كانی پۆلیس به‌دوای تاوانباره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن"، ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌ و دایكی پێنج منداڵه‌.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan