ئابووری

پێشبینییەکی خراپ بۆ نرخی زێڕ

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینییەکی خراپ بۆ نرخی زێڕ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەئێستادا نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەرزە و وەک زەڕەنگەران ئاماژەی پێدەکەن بەرزی نرخ وایکردووە خواست لەسەر کڕینی زێڕ کەم بێتەوە، راشیدەگەیەنن چاوەڕوانی دابەزینی نرخی زێڕ ناکەن.

هەرێم جەعفەر، خاوەنی زەڕەنگەری هەرێم لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی لەئێستادا نرخی زێڕ بەرزە خواست لەسەر زێڕ کەمبووەتەوە وەک پێشووتر نییە و ئەوانەشی حەزیان لە زێڕە مسقاڵی کەمتر دەبەن".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەو کەسانەشی هاوسەرگیری دەکەن زێڕی کەم دەکەن جاران لە سەروو 20 مسقاڵەوە زێڕ دەکرا، بەڵام لەئێستادا لە خوار 15 مسقاڵەوە زێڕ دەکرێت، هەروەها زیاتریش خواست لەسەر زێڕی عەیارە 18 زیاترە".

لەبارەی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت نرخی زێڕ دابەزێت ئەو زەڕەنگەرە وتی "چاوەڕوانی دابەزینی نرخی زێڕ ناکەین، چونکە بەهای دۆلار بەرزە پێشووتر بەهای دۆلار نزمبوو نرخی زێڕیش نزمبوو لەگەڵی، هەروەها تاوەکو نرخی زێڕ بەرزبێت زیان بە زەڕەنگەرەکان دەگات، چونکە کڕێن و فرۆشتن کەم دەبێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان