ئابووری

نرخی نەوتی خاو لە ئاستێکی بەرزدا جێگیرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوتی خاو لە ئاستێکی بەرزدا جێگیرە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی حوزەیرانی 2022 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک بەم شێوەیەیە:

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە  118 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 116 و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوتی خاو بۆ ئەو ئاستەبەرزە دەگەڕیتەوە بۆ چڕبوونەوەی سزاکانی ئەمەریکا و ئەوروپا لەسەر رووسیا، و بەردەوامی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە