عیراقی

جێگرەوەی پەرلەمانتارانی سەدر سوێندی یاسایی دەخۆن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگرەوەی پەرلەمانتارانی سەدر سوێندی یاسایی دەخۆن
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە، تەوەری کۆبوونەوەکەشی سوێندخواردنی ئەو پەرلەمانتارە نوێیانە دەبێت کە لە جێگەی پەرلەمانتارە دەست لەكاركێشاوەكانی رەوتی سەدر دەستبەکاردەبن.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ مەودا میدیا لە پێشتردا، د. بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران عیراق رایگەیاند، دوای دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر، چوارچێوەی هەماهەنگی شوێنی کوردسییەکانی رەوتی سەدر پڕدەکەنەوە. 

ئەوە لەکاتێکدایە لە دوایین پەیامیدا تایبەت بە دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دوێنێ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتەر رایگەیاند "بەهۆی فشاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە پڕۆسەی سیاسی پاشەكشەمان نەكردووە و نەبووينە بەشێك لە بەرنامەی ئەوانەی هەوڵی لەناوبردنی عیراق دەدەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوانەی بە باڵی ئێران دەناسرێن هەوڵدەدەن دادگەی عیراق ملكەچ بكەن و داواش لە لایەنە سیاسییەكان دەكەم هەڵویستی ئازایانەی خۆیان بنوێنن لەپێناو چاكسازی و رزگاركردنی نیشتماندا".

ر. ئ. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان