کوردستانی

هەولێر؛ ژن و پیاوێک کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ ژن و پیاوێک کوژران
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر رووداوێکی تەقەکردن روویداوە و تێیدا دوو کەس کوژراون کە هاوسەری یەکترن.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی حوزەیرانی 2022، رووداوێکی کوشتن لە سنووری شاری هەولێر لە گەڕەکی (صلاح الدین-شەقامی سورچیان) روویداوە، دوای گەیشتنی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون کە هاوسەرن".

ئاماژەی بەوەشکردووە "قوربانییەکان ناویان (ز. ر. ج و  س. س. ا ) دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە تۆمەتباری بکوژ برای (سومەییە)یە بەناوی (س. س. ا )، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی خێزانی دەگەڕێتەوە.

باسی لەوەشکرد، ئێستا هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شوێنی رووداوەکە و دواتر زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن