کوردستانی

زانیاری گرنگ و مەترسیدار لەسەر هێرشەکانی کۆرمۆر ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری گرنگ و مەترسیدار لەسەر هێرشەکانی کۆرمۆر ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

ئه‌و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌ى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عیراق پێكهێندرا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانى سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له‌ سنوورى چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ئاشكراكرد و دەڵێت "هێرشه‌كه‌ له‌ قوڵایی خاكى هه‌رێمه‌وه‌ بووه‌".

 وەزارەتی پێشمەرگە‌ و سوپای عیراق ئەنجامی لێکۆڵینەوە هاوبەشەکەیان سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکراکرد کە تێیدا هاتووە، ئەو مووشەكانه‌ى ئاراسته‌ى كێڵگەی غازی (كۆرمۆر)ى قادر كه‌ره‌م له‌ سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ كران، لەناو قوڵایی خاكی هەرێمه‌وه‌ بووه‌ و به‌دیاریكراویش لە پشت لیوای (16)ی هێزی پێشمەرگەوە ئاراستەكراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی شیكاری ئەو چاڵانەی بەهۆی هێرشەكەكانەوە دروستبوون، دەركەوت هەموو ئەو مووشەكانەی ئاراستەی (كۆرمۆر) كراون، لەیەك ئاراستەوە هاتوون واتە لە رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بە ئاراستەی رۆژئاوا، هێرشەكانیش لەناو قوڵایی هەرێمی كوردستان‌ و لە پشت لیوای 16ی پێشمەرگەوە ئه‌نجامدراوه‌.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى زانیارییه‌كانى لیژنه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ "نزیكترین خاڵی شوێنی كەوتنەخوارەوەی مووشەكەكان، نزیكەی (29 بۆ 30) كیلۆمەتر لە هێزەكانی عیراقه‌وه‌ دوورە، ناوچەی بۆشایی ئەمنیی لەنێوان هێزە فیدراڵییەكان‌ و پێشمەرگە نزیكەی (9 بۆ 10 كیلۆمەترە) لەشوێنی كێڵگەكەوە".

كۆرمۆر گەورەترین كێڵگەی غازی ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە پێداویستی وێستگەكانی كارەباو غازی ماڵان دابیندەكات، سەرباری ئەمە (كۆندێنسەیت)ی بەرهەمهێنراوی ئەم كێڵگەیە دەكرێتە ناو بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەرزكردنەوەی كوالێتییەكەی.

بەمدواییانه‌ش كۆمپانیای نەوتی باكوورى سەر بەوەزارەتی نەوتی عیراق سكاڵای تۆماركردووە‌ و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، ئەو كێڵگەیە (كۆرمۆر) سەر بەكۆمپانیای باكوورە.

كۆمپانیای (دانەغاز)ی ئیماراتی كاری بەرهەمهێنانی لە كێڵگەی (كۆرمۆر) پێدراوە، ئەمە گەورەترین كاری كۆمپانیایەكە لەسەر ئاستی جیهان.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن