کوردستانی

مەسرور بارزانی: ھەرچی شوێنی چەک فرۆشتن ھەیە دادەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: ھەرچی شوێنی چەک فرۆشتن ھەیە دادەخرێن
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەتی ناخۆ دەکات ھەرچی شوێنی چەک فرۆشتن ھەیە دابخرێن و دەشڵێت "ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانی خراپکاران و قاچاخچییان و ھەلپەرستان و داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت رادەستی حکومەت بکەن".

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە ھەرچی شوێنی چەک فرۆشتن ھەیە دابخرێن و ھەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردابگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانی خراپکاران و قاچاخچییان و ھەلپەرستان و داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت رادەستی حکومەت بکەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بە چەک رێکدەخرێتەوە.

داواشی لە دادگەکان کرد، چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا نەکەن و دڵنیاشی کردنەوە کە بە ھەموو شێوەیەک، پاڵپشت و ھاوکاریان دەبن.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan