ئابووری
مەترسی لەسەر نرخی زێڕ هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر رایدەگەیەنێت نرخی زێڕ بۆ هەر ئۆنسێک لەنێوان 30 بۆ 40 دۆلار یاریدەکات، ئاماژە بەوەشدەکات مەترسی لە دابەزینی نرخی زێڕ هەیە.
هەندرێن عەبدولڕەحمان، وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 385 هەزار دینارە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا 1808 دۆلارە، نرخی زێڕ بۆ هەر ئۆنسێک لەنێوان 30 بۆ 40 دۆلار یاریدەکات".
ئاماژەی بەوەکرد "مەترسی لە دابەزینی نرخی زێڕ هەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی سووی بانکی ئەوروپا و ئاسیا، پڕبوونەوەی ئەو مەترسیانەش بە دابەزاندنی 20 دۆلار دەبێت بۆ هەر ئۆنسێکی زێڕ لە بازاڕەکاندا".
س.ر