تەندروستی

سوودەکانی ترێ بۆ تەندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی ترێ بۆ تەندروستی
مەودا میدیا-

میوە و سەوزەکان بە گشتی سوودی هەیە بۆ تەندروستیی لەشی مرۆڤ، چونکە بەدووردەبێت لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان، هەر بەپێی توێژینەوە زانستییەکان دەرکەوتووە ترێ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان بەرگریی لەش بەهێز دەکات دژی نەخۆشییە درێژخایەن و مەترسیدارەکان.

شێرپەنجە؛ ترێ بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە ناسراوە بە (بۆلیفینۆل) دژی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجەیە، وەک پرۆستات، منداڵدان، پەنکریاس، دەم و زۆری دیکە.

نەخۆشیەکانی دڵ؛ یەکێک لە سوودەکانی ترێ رێژەی (بۆلیفینۆل) بەرزدەکاتەوە، کە بەرپرسە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکان بۆ سەر دڵ و خوێنبەرەکان، کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و هەوکردنی لەش.

پەستانی خوێن؛ ترێ بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، سوودی زۆری بۆ لەش هەیە و دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی تووشبوونت بە نەخۆشی پەستانی خوێن.

قەبزی؛ ترێ بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی تووشی قەبزی دەبن، چونکە رێژەی زۆر ئاوی تێدایە و ریخۆڵە چالاک دەکات و مادەی ریشاڵی تێدایە، کە زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنی قەبزی.

ر. ئ 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن